كۆمپانیاى دانه غاز له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تى ده‌كاته‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى وه‌ستاندنى به‌رهه‌مهێنانى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر كردبێت و دووپاتى ده‌كاته‌وه، سوودانى داوای كردووه په‌له له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، كۆمپانیاى
دانه غاز كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر ده‌كات، روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه داوه كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر بڵاو كراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، سوودانى داواى وه‌ستاندنى غازى كێڵگه‌ى كۆمۆر كردووه.
دانه غاز له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ، "زانیارییه‌كانى به دیقه‌ت نین و پشت به راستى به‌ڵگه‌دار نابه‌ستن". كۆمپانیاكه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سوودانى ده‌ڵێ، "هه‌ڵوێستى سه‌رۆك وه‌زیران روون بووه كاتێك داواى كردووه په‌له بكرێت و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى غاز بكرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش به كردار رووى داوه، دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌كنیكى و رێكارییه‌كانى سه‌لامه‌تى".
كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو هێرشێكى تیرۆریستى كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر. حكوومه‌تى عێراق لیژنه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه ئاشكرا بكرێت.