له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 200 هه‌زار هه‌لی كار له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كوردستان بۆ گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ دابین كراوه.
ساڵانه ده‌یان هه‌زار قوتابی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌تان هه‌زار له زانكۆكانی عێراق ده‌رده‌چن و دێنه ناو بازاڕی كاره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار و ده‌رفه‌تی پێویست بۆ ئه‌و توێژه نه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێنوێنه‌كانی بێكاری و هه‌ژاری و چه‌ندان ده‌رهاویشته‌ی خراپی تر ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌یه‌كی نوێی دابینكردنی هه‌لی كار كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له شه‌ش ساڵی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، 140 هه‌زار هه‌لی كار له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان دابین كراون و 18 هه‌زار هه‌لی كار له رێگه‌ی كارگه پیشه‌سازییه‌كان ره‌خسێنراون.
له ساڵی رابردوودا 500 فه‌رمانبه‌ر به گرێبه‌ست بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دامه‌زرێنران و به گشتی له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، 38 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژی كه‌رتی په‌روه‌رده كرانه گرێبه‌ست كه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو له پێدانی ده‌رفه‌تی كار به ده‌رچووانی زانكۆ.
جگه‌له‌مه چوار هه‌زار و 925 كه‌س له سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه له ساڵه‌كانی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧تا ٢٠٢١-٢٠٢٢ خوێندنیان ته‌واو كردبوو، بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ركرا. بڕیاری دامه‌زراندنی 779 ده‌رچووی شه‌ش كۆلێژی پزیشكی حكوومی دراوه و له هه‌مان كاتدا سێ هه‌زار و 800 مامۆستای وانه‌بێژی كه‌رتی خوێندنی باڵا بڕیاری گرێبه‌ستیان بۆ ده‌ركرا.
به‌ده‌ر له دامه‌زراندن، كۆمه‌ڵێك چالاكی تر هه‌بووه كه كاریگه‌ریی هه‌بووه له ره‌خساندنی هه‌لی كار و له هه‌مان كاتدا گه‌ره‌نتیكردنی ژیان و بژێوی كرێكاران.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نۆ هه‌زار و 718 كه‌س له راهێنانی پیشه‌یی و هه‌زار و 407 كه‌س له چاكسازییه‌كان سوودمه‌ندی وۆركشۆپه‌كان بوون. هه‌شت هه‌زار و 136 گه‌نجی كوردستان سوودمه‌ند بوون له سندووقی پشتیوانی پڕۆژه بچووكه‌كانی لاوان كه تا 15 ملیۆن دینار قه‌رزی بێسوودیان پێ درا. له‌لایه‌كی تره‌وه دوو ملیار و 706 ملیۆن دینار له قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه، وه‌ك قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌سه‌ر 25 پڕۆژه‌ی مامناوه‌ندی و بچو‌وكدا دابه‌ش كراوه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ له شه‌ش ساڵی رابردوودا 116 هه‌زار كرێكاری ناوخۆیی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراون و كۆی گشتیی ژماره‌ی كرێكاره ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان له كوردستان گه‌یشتووه‌ته 205 هه‌زار كه‌س.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پڕۆژه و كارگه‌كانی كوردستانیش، 29 هه‌زار پڕۆژه ده‌سته‌به‌ر كراون و كۆی پڕۆژه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان له كوردستان، بۆ 57 هه‌زار و 500 پڕۆژه به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا توانیویه‌تی ئه‌و هه‌لانه‌ی كار دابین بكات، خۆی له قه‌یرانی داراییدا بووه و به‌غدا شایسته داراییه‌كانی بۆ دابین نه‌كردووه.