له سنووری به‌ستامی سه‌قز، كۆڵبه‌رێك له سنووری باشماخی نێوان مه‌ریوان و هه‌رێمی كوردستان و كۆڵبه‌رێكی تریش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران بریندار بوون.
كۆڵبه‌ره‌كه‌ی سه‌قز به سیاوه‌ش جه‌وانی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و ئه‌وه‌ی مه‌ریوان به ناوی سینایه، ده‌گوترێ هێزه‌كان راسته‌وخۆ به‌مه‌به‌ستی كوشتن‌یان ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌رانه كردووه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، گرووپێك له كۆڵبه‌ران كراونه‌ته ئامانج و كۆڵبه‌رێك بریندار بووه، چوار سه‌ر ئه‌سپی كۆڵبه‌ران كوژراون، دوو سه‌ر ئه‌سپ بریندار كراون و دوو سه‌ر ئه‌سپی تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ته‌واو بووه، كۆماری ئیسلامیی زۆر توندتر له جاران ده‌ستی به سه‌ركوت و رێگریكردن له كاسبی به‌تایبه‌ت له پارێزگا سنوورییه‌كان كردووه، ده‌یان كه‌سی كوشتووه یان بریندار كردووه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌چاوی دۆخی ناله‌باری ئابووریی پارێزگا سنوورییه‌كانی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت كۆڵبه‌ریشیان پێ به ره‌وا نازانێت، له كاتێكدا گه‌نجانی كورد هیچ كارێك نییه بیكه‌ن و له ناچاریدا به كۆڵ بار ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵكو نانێك بۆ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.