سەرەتای ساڵی داهاتوو بانكی نیشتمانی لە هەولێر دەكرێتەوە

:: AM:10:17:06/12/2025 ‌
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بانكی نیشتمانی كە سەربە بانكی ناوەندیی عێراقە، لە هەرێمی كوردستان دەست بەكارەكانی بكات و هاونیشتمانیانی هەرێمیش لە 19 قەرز و سولفەی جیاواز سوودمەند بن.

جەمیل ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، پێش كۆتایی ئەمساڵ هەموو ڕێككارەكانی دامەزراندنی بانكەكە تەواو دەكرێت.

گوتیشی، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بانكەكە دەستبەكار دەبێت و لەگەڵ دەستبەكاربوونیشی، هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە 19 قەرز و سولفە سوودمەند دەبن.

بەپێی زانیارییەكان، لقی بانكی نیشتمانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، دواتر بڕیارە هەشت لقی تریش لە شارەكان و ئیدارە و سەربەخۆكان بكرێنەوە.




وشە - سۆران عەزیز