ساڵی رابردوو بەهۆی بێ بارانی، لە هەرێمی كوردستان رێژەیەكی كەم گەنم و جۆ هاتە بەرهەم، پلانی ئەوە هەیە ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم دابچێنرێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمساڵ رێژەیەكی زۆر گەنم دابچێنرێت و چاوەڕێش دەكرێت بارانێكی باشتر لە پار ببارێت.
بەپێی ئامارەكە، ئەمساڵ پلان هەیە سێ ملیۆن و 568 هەزار و 85 دۆنم زەوی بە گەنم دابچێنرێت كە بەم جۆرە بەسەر ناوچەكاندا دابەش كراوە، هەولێر: ملیۆنێك و چوار هەزار و 237 دۆنم، سلێمانی: ملیۆنێك و 113 هەزار و 737 دۆنم، دهۆك: 856 هەزار و 611 دۆنم، گەرمیان: 573 هەزار و 128 دۆنم، هەڵەبجە: 112 هەزار دۆنم زەوی.
بەهۆی بێ بارانییەوە ساڵی رابردوو گەنم و جۆ و كەمترین بەرهەمی هەبوو، بەشی زۆری ئەوەی داچێنرا دواجار لەناوچوو، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ باران باشتر بێت و بەپێی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمساڵ ساڵی گەنم و جۆ دەبێت.