وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق راى گه‌یاند، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێیان بۆ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه دیارى كردووه كه بۆ ساڵى نوێ هاورده ده‌كرێن. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستى سنوورداركردنى هاورده‌كردن رێگه به هێنانى ئۆتۆمبیلى لێدراو نادرێت و هه‌روه‌ها به رێژه‌ى 15% باج زیاد ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى یه‌كه‌م، له
راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات وه‌زاره‌تى پلاندانان و ده‌زگاى كوالێتى و كۆنتڕۆڵى جۆرى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ئۆتۆمبیلانهیان دیارى كردووه كه له یه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێ 2026 هاورده ده‌كرێن. دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى مۆدێلى 2025 به هه‌مان تایبه‌تمه‌ندى نوێ ده‌بێت هاورده بكرێن.
وه‌زاره‌تى بازرگانى روونیشى ده‌كاته‌وه هه‌موو بازرگانان و هاورده‌كاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه تۆمار و پشكنین له رێگه‌ى سه‌كۆیه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌بێت، ره‌نگه لهسهرهتایشدا هه‌ندێك كێشه‌ى ته‌كنیكى رووبه‌ڕووى پرۆسه‌كه ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به تایبمهتمهندییهكان وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌بێت به "خواستى ته‌كنیكى ژماره 167" بێت كه ئه‌مه‌یان پێشتر له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى جۆرى روون كراوه‌ته‌وه و ته‌واوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پێوه‌ندیدار به سه‌لامه‌تى و كوالێتى و گونجانى ئۆتۆمبیله‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى عێراق ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه نابێت ئۆتۆمبیلى لێدراو به رووداوى هاتوچۆ یان سووتاو هاورده بكرێت.
سه‌باره‌ت به باجیش وه‌زاره‌تى بازرگانى باس له‌وه ده‌كات، "زیادكردنى رسوماتى گومرگ به‌گوێره‌ى رێنماییه نوێیه‌كان 15% یان زیاتر ده‌بێت به‌گوێره‌ى ئۆتۆمبیله‌كه". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه زیادكردنى باج و رسوماتى گومرگ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه رێگرى له هاورده‌كردنى هه‌ڕه‌مه‌كى بگیرێت، به تایبه‌تى بۆ ئۆتۆمبیلى گه‌وره و ئه‌وانه‌ى له رووى ژینگه‌وه گونجاو نین.