ئەمڕۆ دووشەم 15ی كانوونی یەكەم، هاوكاریی هاوپەیمانان گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكارە ئیدارییەكان بۆ دابەشكردنی دەستی پێ كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە"، ئەمڕۆ هاوكارییەكە دەگاتە بانكەكان و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، هاوكارییەكە بۆ مانگی 11یە.
ئێستە 37 هەزار و 771 پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش قۆناغێكی گرنگە كە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پڕۆژەی هەژماری من، لە هەمان كاتدا بەشێكی تری پێشمەرگە لە رێگەی سیستمی بانكییەوە هاوكاری وەردەگرن و لە كاتێكی نزیكدا لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە سیستمكردنی پڕۆژەی هەژماری من كۆتایی دێت.