وەزارەتی كشتوكاڵ پڕۆژەیەكی گەورە بۆ گوندەكانی كوردستان رادەگەیەنێت

:: PM:12:09:16/12/2025 ‌
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پڕۆژەی "گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتوون – ناسراو بە پڕۆژەی كۆریس" جێبەجێ دەكات. 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بەمیدیای فەرمی پارتی راگەیاند،  "پڕۆژەیەكی ستراتیجی بۆ جووتیاران و ناوچە گوندنشینەكانی هەرێمی كوردستان ،بەناوی پڕۆژەی "گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتوون – ناسراو بە پڕۆژەی كۆریس" جێبەجێ دەكرێت. 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان گوتی، "ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بەهۆیەوە پەرە بە گوندەكانی هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، كوالێتیی بەرزتر و بڕی زیاتری زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت." 

هەر لەمبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی ئاشكرای كرد، ئەم پڕۆژەیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی ئیتاڵیا و پەیمانگەی سیهام بارییە، ئامانجی سەرەكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم پڕۆژەیە، پەرەپێدانی گوندەكان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی زەیتوون و زەیتی زەیتوون و بەدیجیتاڵكردنی سەرجەم باخەكان و ڕاهێنانی جووتیارانە، لەسەر چۆنیەتیی پەروەردەكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی كوالێتی و ڕێكارەكانی چاندنی بەرهەمی زەیتوون. 

ئەم پڕۆژەیە سەرجەم ناوچە گوندنشینەكان دەگرێتەوە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی تایبەتمەندن بە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون." 





وشە - سۆران عەزیز