ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رێبه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسڵ كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێدانی ده‌یان ملیار دۆلار له سامانی بلۆككراوی رووسیا به ئۆكراینا بۆ دابینكردنی پێداویستیی سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه بڕیار بده‌ن.
زۆربه‌ی سامانه بلۆككراوه‌كه‌ی رووسیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 245 ملیار دۆلار، له بانكێكی ئه‌وروپا پارێزگاریی لێ ده‌كرێت و تا ئێسته به‌لجیكا دژی ئه‌وه بووه ده‌ست له‌و سامانه بدرێت، به‌ڵام ویستێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له پاره‌كه به ئۆكراینا بدرێت.
ئه‌گه‌ر ئۆكراینا پاره‌ی زیاتری به‌ده‌ست نه‌گات، ئه‌وا بودجه‌كه‌ی تا چه‌ند مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت. رووسیا هۆشداریی به ئه‌وروپا داوه نابێت سوود له‌و سامانه‌ی وه‌ربگیرێت، ته‌نانه‌ت سكاڵایه‌كی تۆمار كردووه و داوای كردووه ته‌واوی پاره‌كانی بۆ مۆسكۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، پێویسته رێككه‌وتنێك بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگی ئۆكراینا بكرێت و له‌مه زیاتر دوا نه‌كه‌وێت.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشنیازی كردووه دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و سامانه‌ی رووسیا له ئه‌وروپا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ ئۆكراینا بگوازرێته‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئەوروپای قازانجی ئه‌و سامانه‌ی به ئۆكراینا داوه، به‌ڵام له خودی سامانه‌كه هیچ بڕێكی به ئۆكراینا نه‌داوه