ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "عێراق به به‌هاى 100 ملیار دینار گه‌نمى له ده‌ریاى مردوو كڕیوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م،
ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له ڤیدیۆیه‌كدا، باس له دۆسیه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ده‌كات و دۆسیه‌یه‌كى سه‌یر ئاشكرا ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له ته‌واوى په‌یج و ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مه‌عموورى باس له‌وه ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق به به‌هاى 400 ملیار دینار گه‌نم به ناوى "پله به‌رز" ده‌كڕێت، بۆ هه‌ر تۆنێك ملیۆنێك و 100 هه‌زار دینار ده‌كات، ئه‌و گه‌نمه وه‌ك ئه‌وانى تر نییه به 700 هه‌زار و ئه‌و جۆره نرخانه بێت. ئینجا مه‌عموورى ده‌ڵێ، "به به‌هاى 100 ملیار دینار گوایه گه‌نم له ناوچه‌یه‌كى عێراق كراوه، ئه‌و كه‌سه‌ى كۆد و لۆكه‌یشنى شوێنه‌كه‌ى داوه، كه لێى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ناوچه له عێراق نییه، به‌ڵكو له ده‌ریاى مردووه".
ده‌ریاى مردوو له ئوردنه، به‌ڵام مه‌عموورى به توانج پرسیارى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ ده‌ریاى مردوو له عێراقه؟ یان ده‌ریاى مردوو گه‌نمى لێیه؟