بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، قه‌باره‌ی هاورده له عێراق تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 63 ملیار دۆلار.
بانكه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاماژه‌ی دا كه قه‌باره‌ی هاورده له‌چاو ساڵانی رابردوو له‌و نۆ مانگه‌دا گه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و بڕه‌كه‌ی رێك 63 ملیار و 93 ملیۆن دۆلار بووه.
له كۆی ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی هاورده كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، پێنج ملیار و 350 ملیۆن دۆلاری پێوه‌ندی به هاورده‌ی حكوومی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تری كه 57 ملیار و 743 ملیۆن دۆلاره، هی كه‌رتی تایبه‌ته.
ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق خۆی هاورده‌ی كردووه، زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و ئه‌و پێداویستییانه بووه كه بۆ وه‌به‌رهێنان گرنگ بوون، كه‌رتی تایبه‌تیش زیاتر ئه‌و شتانه‌ی هاورده كردووه كه له ته‌واوی عێراق به‌كار ده‌هێنرێن و به پێداویستیی سه‌ره‌كیی خه‌ڵك هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێویسته بگوترێ ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی هاورده‌ی چاره‌گی كۆتایی ساڵیش هاوشێوه‌ی سێ چاره‌گی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین كه قه‌باره‌ی هاورده له عێراق له ساڵی 2025 به زیاتر له 84 ملیار دۆلار رابگه‌یه‌نرێت.