بەپێی نووسراوێكی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی سەرجەم شارەكان نێردراوە و تێدا هاتووە، پێویستە بەخێرایی مامەڵەی هەژماری من بۆ ئەو كەسانە ئەنجام بدرێت كە نیانە.
ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی كانوونی یەكەم، بەپشتبەستن بە نووسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون كە تێدا هاتووە، ئاگاداری تەواوی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی و بەركەوتەی چەكی كیمیایی دەكەینەوە، ئەوانەی (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەتەوە، بەزووترین كات سەردانی بانكەكان بكەن بۆ ئەوەی فۆرمی هەژماری من پڕ بكەنەوە .
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، لە ساڵی داهاتوودا بە بڕیاری حكوومەتی هەرێم، مووچە تەنیا لە رێگەی هەژماری بانكییەوە دابەش دەكرێت.
ئەوەش زانراوە هەر كەسێك فۆرمی هەژماری من پڕ نەكاتەوە، خۆی بەرپرسە لە دواكەوتن یان راگیرانی مووچەكەی.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە تەواوی مووچەخۆران لە هەژماری من تۆمار كراون، مانگی رابردووش 600 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی ئامێرەكانی ATM مووچەكانیان وەرگرت.