هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و نرخی زێڕ له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می بازاڕه‌كه‌دا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا شكاند.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ ئێسته به چوار هه‌زار و 404 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا به‌رزترین نرخی زێڕ له 20 مانگی تشرینی یه‌كه‌م تۆمار كرابوو و به‌هاكه‌ی چوار هه‌زار و 381 دۆلار بوو.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به چوار هه‌زار و 338 دۆلار داخرابوو، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه هه‌بوو ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت. پێویسته بگوترێ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زێڕ زیاتر له 66% گرانتر بووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌مساڵ بۆ جاری سێیه‌م بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، سوودی بانكی دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ داده‌نرێت.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا و بارگرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڤه‌نزوێلا، به گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ داده‌نرێت.
به‌گشتی ناوه‌نده ئابووری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باس له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده باس له دابه‌زینی ناكه‌ن و پێشبینی ئه‌وه له ئارادایه مانگی داهاتووش ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م بكاته‌وه.
گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 بگاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 876 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 750 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به یه‌ك ملیۆن دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 850 دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی، ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 400 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.