عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌ بڕیارێكى ئۆپیك كورتهێنانى كه‌م بكاته‌وه‌

:: PM:03:32:23/12/2025 ‌
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، عێراق ده‌یه‌وێ ئاستى نه‌وتى له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپیك به‌ نزیكه‌ى 300 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌، چونكه‌ به‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ 10 ملیار دۆلار زیاترى ده‌ست ده‌كه‌وێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى كانوونى یه‌كه‌م، موهیر محه‌مه‌د ساڵح لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه‌ و تێیدا  ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌كان ئه‌و زیاده‌یه‌ى كه‌ عێراق كۆششى بۆ ده‌كات له‌ سنوورى 150 هه‌زار تا 300 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه‌"، داهاته‌كه‌یشى به‌گوته‌ى محه‌مه‌د ساڵح له‌ نزمترین ئاست چوار ملیار دۆلارى ساڵانه‌ و له‌ به‌رزترین ئاستیش 10 ملیار دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌توانێ كورتهێنانى دارایى كه‌م بكاته‌وه‌.

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ى عێراق خوازیاریه‌تى، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تێكدانى هاوسه‌نگى بازاڕى دنیا ناكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل