كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل گران دەبێتەوە

:: AM:09:44:24/12/2025 ‌
عێراق بڕیاری داوە باج بخاتە سەر كارتەكانی مۆبایل و هێڵەكانی ئینتەرنێت، بەمەش نرخەكەی گران دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی كانوونی یەكەم، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە،  بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، جارێكی تر باج دەخرێتەوە سەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت كە هاووڵاتییان بەكاریان دەهێنن.

بەپێی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی 16ی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، جارێكی تر باج بەڕێژەی 20٪ دەخرێتەوە سەر كار كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت.

باجەكە بە ناوی كرێی خزمەتگوزارییەوە وەردەگیرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق.


وشە - رامیار جەواد