دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاپۆرتی هاوكارییەكانی بۆ زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ بڵاو كردەوە

:: PM:01:47:24/12/2025 ‌
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاپۆرتی هاوكارییەكانی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی سنوری چەمچەماڵ بڵاو كردەوە و بەپێی راپۆرتەكە، دوو هەزار و 800 ژەمەخواردن لە چەمچەماڵ و 900 لە تەكیە و 400 لە كەلاری دابەش كردووە.

دوای شەپۆلێكی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و تەكیە و شۆڕش، كە بووە هۆی زیانمەندبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان و لەدەستدانی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانیان، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی سێ ڕۆژدا هاوكارییەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر لێقەوماواندا دابەش كراون:

ژەمە خۆراكی ئامادەكراو: دوو هەزار و 800 ژەم لە چەمچەماڵ، 900 لە تەكیە و 400 لە كەلار دابەش كراون.
سەبەتەی خۆراك: 1000 سەبەتە دابین كراوە كە بۆ هەر خێزانێك دوو كارتۆن بووە.
سێتی چێشتخانە: بۆ 500 ماڵ دابین كراوە، بۆ هەر ماڵێك یەك دانە.
پاكێجی جلوبەرگی زستانە: 3000 كارتۆن، بەشێوەی چوار كارتۆن بۆ هەر خێزانێك.
بەتانی: 3000 دانە، بۆ هەر خێزانێك پێنج دانە.
دۆشەك: 1600 دانە، بۆ هەر خێزانێك سێ دانە.
نەوتی سپی:  دوو هەزار و 5000 لیتر دابین كراوە، بۆ هەر ماڵێك 40 لیتر.
سۆپای گەرمكەرەوە: بۆ 500 ماڵ، بۆ هەر ماڵێك یەك دانە.
پاكێجی پاككەرەوە: 2000 پاكێج، بۆ هەر خێزانێك دوو دانە.
سێتی ئاوی خواردنەوە: 3000 سێت، بۆ هەر خێزانێك چوار سێت.
تانكەری ئاوی پاكی خواردنەوە: 96000 لیتر ئاو دابین كراوە.
پاككردنەوەی ماڵەكان: 320000 لیتر ئاو بۆ پاككردنەوەی ناو ماڵەكان بەكار هاتووە و نزیكەی 135 ماڵ لە پاشماوەی لافاو پاك كراونەتەوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی ڕەوشەكە و گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانانەی كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانمەند بوون، تا دۆخی ژیانیان ئاسایی دەبێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز