ماڵپه‌ڕى ئۆیڵ پرایس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌ستانى هه‌نارده‌ى گازى ئێران بۆ عێراق بابه‌تێكى چاوه‌ڕوانكراو بووه، ئێسته شوێنگرهوهكانى گازى ئێرانى له عێراق ئاماده‌یه و جارێكى تر گازى ئێران ناگه‌ڕێته‌وه عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
ئۆیڵ پرایس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌ستاندنى گازى ئێرانى بۆ عێراق به‌ربه‌ست نییه له‌سه‌ر كارى وێستگه‌كانى كاره‌با له عێراق، ره‌نگه شوێنگرهوهكانى گازى ئێرانى نرخى گرانتر بێت و بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با هێنده باش نه‌بێت، به‌ڵام كاتى ئه‌وه هاتووه عێراق ده‌ستبه‌ردارى گازى ئێران بێت.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق دوێنێ له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى كرده‌وه، ئێران له ناكاو ئاگادارى كردووه‌ته‌وه كه هه‌نارده‌ى گاز ده‌وه‌ستێ به‌هۆى بارودۆخێكى له ناكاو، كه‌چى ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵى، "ئه‌مه پێشبینیكراو بوو، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا هاورده‌كردنه‌كه جێگیر نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه واى له به‌غدا كرد هه‌نگاوێكى لۆجیكییانه بنێت و به‌ره‌به‌ره له گازى ئێران دوور بكه‌وێته‌وه".