ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردەكراوی نەوتی خاوی عێراق و داهاتەكەی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو ئاشكرا كرد، ئەوەش لەسەر بنەمای داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لەو مانگە عێراق بای 6.5 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
بەپێی
بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوت، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 593 هەزار و 352 بەرمیل، بە داهاتی زیاتر لە شەش ملیار و 595 ملیۆن و 391 هەزار دۆلار، لەو بڕە 98 ملیۆن و 709 هەزار و 795 بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە و بڕی هەناردەكراویش لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا حەوت ملیۆن 583 هەزار و 733 بەرمیل بووە، بڕی هەناردەكراویش بۆ ئوردن 299 هەزار و 824 بەرمیل بووە.
لە 26ی تشرینی دووەمی رابردوو، كۆمپانیای سۆمۆ رای گەیاند كە قەبارەی هەنارەكردنی نەوتی خاوی عێراق لە ماوەی 10 مانگی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیار بەرمیل، داهاتی نەوتەكەش لە ماوەی هەشت مانگ، واتە لە مانگی ئادارەوە بۆ تشرینی دووەمی رابردوو گەیشتووەتە 55 ملیار و 852 ملیۆن و 346 هەزار و 92 دۆلاری ئەمەریكی.