به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی ته‌مه‌رچینی پیرانشار رای گه‌یاند، ئه‌و ده‌روازه‌یه كه ئێران به حاجی ئۆمه‌ران گرێ ده‌دات، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێت و هیچ ئۆتۆمبێل، گه‌شتیار و كۆڵبه‌رێك ناتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا له‌و ده‌روازه‌یه تێپه‌ڕ ببن.
به‌هرام ئه‌نساری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی ته‌مه‌رچین، به میدیای فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی گوت، ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر داخوازیی فه‌رمیی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بووه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پیرانشار، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه به باشتر ئیداره‌ی ده‌روازه‌كه بكرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ئه‌و شه‌پۆله له سه‌رما و به‌فره‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، تێپه‌ڕینی گه‌شتیاران و كاسبكاران و ئۆتۆمبێله‌كان له‌و ده‌روازه‌یه به مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه‌ش به‌ر له‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك بێته كایه‌وه، پێیان باش بووه ده‌روازه‌كه دابخه‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌نساری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین ده‌روازه‌كانی ئێران له سنووره‌كانی رۆژئاوا، رۆژانه شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌و سنووره هاتوچۆیان كردووه و هاوكات زیاتر له 700 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه تا دووشه‌م مه‌رزه‌كه داخراوه و هه‌ر كاتێك دۆخه‌كه گونجاو بوو و هیچ كێشه‌یه‌ك له هاتوچۆدا نه‌ما، هاووڵاتییانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و داوای له شوفێران و گه‌شتیاران كرد به بێ هۆ سه‌ردانی ده‌روازه‌كه نه‌كه‌ن.
جێی باسه ته‌مه‌رچین تا ورمێی ناوه‌ندی پارێزگا، 160 كیلۆمه‌تر مه‌ودای هه‌یه و 11 كیلۆمه‌تر له پیرانشار و 25 كیلۆمه‌تر له چۆمان دووره. له 2007ه‌وه مه‌رزه‌كه كراوه‌ته نێوده‌وڵه‌تی.