دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی بازاڕی زێڕ دوێنێ دووشه‌م له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه‌دا به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بۆرسه زێڕ له به‌رزترین نرخی مێژوویی داخرابوو كه هه‌ر ئۆنسێكی بریتی بوو له چوار هه‌زار و 532 دۆلار، به‌ڵام تا ئێواره زیاتر له 200 دۆلاری لێ كه‌م بووه‌وه و گه‌یشته چوار هه‌زار و 322 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م جارێكی تر نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و 50 دۆلار هه‌ڵكشاوه، ئێسته هه‌ر ئۆنسێكی به چوار هه‌زار و 372 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی به‌های زێڕ پێوه‌ندیی به تێربوونی بازاڕه‌كانی زێڕ هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی زێڕێكی زۆر كڕا، له پڕ فرۆشتنه‌وه‌ی زێڕ ده‌ستی پێ كرد. نرخه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خستنه‌ڕوو و داخوازی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، له ساڵی 2025 زێڕێكی زۆر كڕا، بۆیه‌ش له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا به‌های زێڕ زیاتر له 66% به‌رز بووه‌وه. نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دوو هه‌زار و 600 دۆلار بوو.
پێویسته بگوترێ ئه‌مساڵ سێ جار بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، سوودی بانكی دابه‌زاند و پێشبینی ئه‌وه له ئارادایه له ساڵی داهاتووشدا بانكه‌كه دیسان هانا بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رێت. دابەزینی بەهای سوودی بانکی لە ئەمەریکا بە ئامانجی دابەزینی بەهای هەڵاوسان دێت لە هەمان کاتدا کەمبوونی رێژەی سوود وا دەکات کڕینی زێڕ بۆ وەبەرهێنەران و راگرتنی کانزاکە خەرجییەکی کەمتر هەڵبگرێت و بۆیەش دەبێتە کاڵایەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و قازانج.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا به گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ داده‌نرێت.
گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 بگاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 882 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 755 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به یه‌ك ملیۆن دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 143 هه‌زار و 500 دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی، ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 371 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.