نرخی دۆلار بۆ ساڵی 2026 بە هەرزانتر دیاری كرا

:: PM:12:00:08/01/2026 ‌
بانكی ناوەندی نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكات و رای دەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2026 نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار دیاری بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندی كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە و تێیدا هاتووە، نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دراو لە بودجەی ساڵی 2026 بە 1300 دینار بێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە كە لە بودجەی 2026دا، نرخی یەك دۆلار بە 1300 دینار هەژمار دەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری بە 1320 دۆلار دەخستە بازاڕەوە.

چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 146 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.





وشە - رامیار جەواد