ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق راى گه‌یاند، به هۆى ئه‌وه‌ى به‌رتیلى وه‌رگرتووه، به‌رپرسێكى نه‌وتى باكور- كه‌ركووك گیرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له
راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، "تیمێك پێكهاتووه و بۆسه‌ى بۆ تاوانبارێك داناوه كه به‌رپرسه له كۆمپانیاى نه‌وتى باكور و سه‌رۆكى یه‌كێك له لیژنه‌كه‌كانى كۆمپانیاكه‌یه".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى روونى ده‌كاته‌وه تۆمه‌ته‌كه ئه‌وه بووه، ئه‌و به‌رپرسه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌ڵێنده‌ره‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پێنج هه‌زار دۆلارى پێ بدات، وه‌ك به‌رتیل به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندیى بدا یاریگه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى كات به‌سه‌ربردن دروست بكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه گرتنه‌كه به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركووك بووه، كاتێكیش تۆمه‌تبار گیراوه، كاغه‌زى ره‌زامه‌ندیى پڕۆژه‌كه‌ى به به‌ڵێنده‌ره‌كه داوه و پشكى یه‌كه‌مى به‌رتیله‌كه‌ى وه‌رگرتووه.