موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى ده‌كات، پێشبینیى خه‌مڵێنراوى به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه‌ى 2026دا، له نێوان 55 دۆلار تا 62 دۆلار بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م،
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى ده‌كات، نرخى خه‌مڵێنراوى نه‌وت له بودجه‌ى 2026 له نێوان 55 دۆلار تا 62 دۆلار بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئاره‌زوویه‌ك هه‌یه نرخى به‌رمیلێك 61 دۆلار بێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، پێشبینییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و شیكارییانه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئۆپێك ده‌كرێت.
عێراق 90% ى بودجه‌كه‌ى به پاره‌ى نه‌وت دابین ده‌كات و هه‌ر كاتێك نرخى نه‌وت دابه‌زێت و له خوار نرخى خه‌مڵێنراوى بودجه بێت، ئه‌وا عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یران ده‌بێته‌وه.