دۆناڵد ترەمپش سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بڕیارێكی نوێی بۆ توندكردنی گوشارە ئابوورییەكانی سەر ئێران ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارە وڵاتانی دنیا دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەخت، چونكە بەردەوامبوونیان لە بازرگانی لەگەڵ ئێران، بە واتای زیانگەیاندن بە هەناردەكانیان دێت بۆ گەورەترین بازاڕی دنیا كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.
ئەوە لە كاتێكدایە دۆخی ئابووری ئێران هێندە خراپە، بەشێك لە هاووڵاتییان ناتوانن پێداویستی خۆراكی رۆژانەیان دابین بكەن.