كۆمپانیای سۆمۆ رای گەیاند كە لە سێ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەم 15ی كانوونی دووەم، كۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی كردەوە كە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.
راگەیاندنی ئەو داتایە لەلایەن سۆموە دوابەدوای كۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دێت كە دووپاتی لە بەردەوامی رێككەوتنەكان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە ڕێی ئەو كۆمپانیایەوە كردبووەوە.
سۆمۆ ئەركی فرۆشتنی نەوتی عێراق و كوردستانی لە ئەستۆیە، هەروەها فڕۆشتنی نەوت لە ڕێی ئەو كۆمپانیایەوە یەكێكە لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكانی نێوان كوردستان و عێراق بۆ چارەسەری كێشەی مووچە.