لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و لە ئەنجامی دەرنەچوونی 14 هەزار تۆن كەلوپەل، لەلایەن كارمەندانی ئەو دەروازەیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رای گەیاند، لە ماوەی ساڵێك لە 1/1/2025 تا 31/12/2025، بڕی 14،174 تۆن كەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پێوەندیدارەكانی دەروازەكە پەسند نەكراون.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو كەرەستانە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ڕێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەگونجاو بوون، زۆرینەیان گەڕێنراونەتەوە بۆ سەرچاوەكەیان و بەشێكی تریشیان بەگوێرەی یاسا و ڕێنوێنییەكان، لەناو براون.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، لەناوبردنی ئەو كەرەستانە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی هاووڵاتییان و جێبەجێكردنی ڕێنوێنییەكان بووە.