"وشە" بەرنامەی کاری ماڵی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بڵاو دەکاتەوە

:: PM:09:24:19/01/2026 ‌

سبەی 56ـەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، دەست پێ دەکات کە سەرکردەی کورد، مەسروور بارزانی تێیدا بەشدارە.

لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا "ماڵی كوردستان" دەرگەی بە ڕووی بەشداران و میوانانی كۆڕبەندەكەدا دەكرێتەوە.

بەپێی بەنامەی کۆڕبەندەکە لە ماڵی کوردستان، لە سەعات 11ی بەیانی بۆ 12 پانێڵی یەکەم لەبارەی وەبەرهێنان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت. 

لە ماوەی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی 2026، "ماڵی كوردستان" ڕۆژانە پێشوازی لە میوانان و بەشداران دەكات. دەرگەی كراوە دەبێت بۆ گفتوگۆی بەسوود و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی دەرفەت و ئاستەنگە ناوچەیی و جیهانییەكان، ئەمەش لەگەڵ پێشكەشكردنی میوانداریی كوردەواری و "چای كوردی". 

ئەمساڵ مەسروور بارزانی لە "ماڵی كوردستان" چەندان دیدار و كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و خاوەنكار و ئابووریناسانی دنیادا دەبێت.

ماڵی كوردستان، بۆ یەكەمجار لە كۆڕبەندی داڤۆسی ساڵی 2024 لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كرایەوە.

کۆڕبەندەکە دوو رۆژ دەخایەنێت، بەشێکی زۆری پانێڵەکان تایبەت بە کوردستان وەبەرهێنان و بەدیجیتاڵکردن دەگرێتەوە.

ئەوە بەرنامەی کاری کۆڕبەندەکەیە..






وشە - سه‌رخێڵ هاشم