بارزگانی: هیچ كەسێك لە هەزار دینار زیاتر بە بریكارەكانی خۆراك نەدات

:: AM:10:49:22/01/2026 ‌
وەزارەتی بازرگانی ئاگادارییەكی گرنگ بڵاو كردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات، هیچ بڕە پارەیەك نەدەن لە هەزار دینار زیاتر بێت بۆ هەر كەسێك بۆ بەشە خۆراكەكەیان وەریدەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی دووەم، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، وەك وەزارەت دووپات لەوە دەكەینەوە، هیچ بڕە پارەیەك نەدەن لە هەزار دینار زیاتر بێت بۆ هەر كەسێك بۆ بەشە خۆراكەكەیان وەریدەگرن.

باس لەوەش كراوە، ئەم بڕە پارەیە بڕە پارەیەكی دیاریكراوە كە سەبەتەی خۆراك و ئاردی خۆراك و تێچووی گواستنەوە دەگرێتەوە، دووپاتیش لەوە دەكەینەوە كە قەدەغەیە هاووڵاتییان هەر جۆرە پارەیەكی زیادەیان لێ وەربگیرێت.

لەبارەی ئاردیش، وەزارەت ڕوونی كردەوە كە هیچ كەمكردنەوەی بەشەخۆراكی تاكەكەسی نابێت، بەپێی ڕێسا و ڕێنوێنییە دامەزراوەكان بە تەواوی دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە ڕوونیشی كردەوە، بەشەخۆراكەكە بریتییە لە شەكر، زەیتی چێشتلێنان، برنج، دۆشاوی تەماتە و لەتكە نۆك، جگە لە بەشە ئاردی تەرخانكراو كە نۆ كیلۆیە بۆ هەر كەسێك.




وشە - رامیار جەواد