دۆلار گەورەترین دابەزینی ساڵی تۆمار کرد

:: AM:09:31:23/01/2026 ‌
دۆلار بەرەو تۆمارکردنی گەورەترین دابەزینی هەفتانە لە ماوەی ساڵێکدا دەچێت، هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانیی وەبەرهێنەران دەگەڕێتەوە دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی گرینلاند و پاشان پاشگەزبوونەوەی لەناکاو، هاوکات یەن لە نزیک نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی هەفتەیەکدا دەخوولێتەوە.

دۆلار دوای ئەو دابەزینەی لە سەرەتای هەفتەدا بەهۆی گرژییە جیۆسیاسییەکانەوە تووشی سەروەت و سامانی ئەمەریکا بوو، ڕووبەڕووی داڕمانێكی گەورە بووەتەوە.

سەرنجی وەبەرهێنەران ئەمڕۆ هەینی لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندیی ژاپۆنە لەبارەی سوود، پێشبینی دەکرێت بانکەکە ڕێژەی سوود وەک خۆی بهێڵێتەوە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بۆ بەرزترین ئاستی 30 ساڵ بەرزی کردەوە.

دراوی یەن لەوەتەی سەنای تاکایچی لە تشرینی یەکەم بووەتە سەرۆک وەزیران، ڕووبەڕووی داڕمانێكی گەورە بووەتەوە و بە ڕێژەی زیاتر لە 4% دابەزیوە، لە مامەڵەکانیشدا لە دەوروبەری 158.50 بەرانبەر دۆلار جێگیر بووە و مەترسی هەیە ئەگەر ئاستی 160 تێپەڕێنێت، تۆکیۆ ناچار بێت دەستوەردان لە بازاڕی دراو بکات.


لەلایەکی ترەوە یۆرۆ لە 1.1751 دۆلار جێگیر بووە کە نزیکە لە بەرزترین ئاستی سێ هەفتە، پاوەندیش گەیشتووەتە 1.3496 دۆلار.


هەروەها دۆلاری ئوسترالی لە 0.6841 دۆلار جێگیرە و دۆلاری نیوزلەندیش 0.25% دابەزیوە بۆ 0.5914 دۆلار.

سەبارەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان، بیتکۆین بە ڕێژەی 0.37% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 89 هەزار و 518 دۆلار، بەمەش کەمێک لە نزمترین ئاستی خۆی لەم هەفتەیەدا دوور کەوتەوە.



وشە - پۆڵا مەحموود