وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی بۆ هەناردەكردن و داهاتی نەوت بۆ مانگی كانوونی دووەمی 2025 راگەیاند، بەپێی ئامارەكە هەرێمی كوردستان، شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی كانوونی دووەم، وەزارەتی نەوتی عێراق فرۆش و هەناردەی نەوتی بۆ كۆتا مانگی ساڵی 2025 بڵاو كردەوە.
بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، وەزارەتی نەوت كۆی گشتیی هەناردە و داهات و قەبارەی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتە 107,651,061 بەرمیل و داهاتەكەی 6,388,429,000 دۆلاری تێپەڕاند.
ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كۆی قەبارەی نەوتی خاو كە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمدا هەناردە كراوە، گەیشتووەتە 100,420,048 بەرمیل، هەروەها هەناردەی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە پێنج ملیۆن و 997 هەزار و 526 بەرمیل بووە، هاوكات هەناردەكردنی بۆ ئوردن كۆی گشتی 309 هەزار و 712 بەرمیل بووە. هەناردەی كێڵگەی گەیارە گەیشتە 923 هەزار و 774 بەرمیل.