جارێكی تر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 700 دینار.
كەمێك لەمەوبەر بازاڕی دۆلارەكە لە سلێمانی و هەولێر بە خێرایی گۆڕانكاریی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلار بەرز بووەوە. جەبار گۆران گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، بە "وشە"ی گوت، نرخی دینار دابەزی، ئێستە 100 دۆلار بەرانبەرە بە 149 هەزار دینار.
هەروەها پەیامنێرمان لە هەولێر پێی راگەیاندین لە هەولێر، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
جێی ئاماژەیە كە بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار بوو.
ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە ئاڵۆزیی ناوچەكە، هۆكاری سەرەكی بێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بەڵام ئەوە هێشتا بە تەواوی روون نییە، چونكە چەند ڕۆژی رابردوو تا ئاستێك نرخی دۆلار بە جێگیری مابووەوە.