وەزارەتی دارایی 500 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت

:: PM:09:28:25/01/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بکات و هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکیش لە فەرمانگەکان دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەم ، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوکات وەزیری دارایی بڕیاری داوە لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت، لە ڕێی لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی ڕۆژئاوا.

وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە، بەشداریی فەرمانبەران و کارمەندان لەم هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەدا، بە شێوەی "ئارەزوومەندانە" دەبێت.



وشە - پۆڵا مەحموود