دانەغاز رێككەوتنی لەگەڵ دوو كۆمپانیای هەولێر و سلێمانی كرد

:: AM:10:18:26/01/2026 ‌
كۆمپانیای دانەغاز رێككەوتنی لەگەڵ دوو كۆمپانیا واژوو كرد، بەپێی رێككەوتنەكە رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا، غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمپانیای دانەغاز، كۆمپانیای دانەغاز و كرێسێنت پترۆلیۆم كە هەردووكیان بنكەكەیان لە ئیماراتە، زنجیرەیەك رێككەوتنی درێژخایەنیان واژوو كردووە بۆ فرۆشتنی غازی سروشتیی كێڵگەی كۆرمۆر و بەكارهێنانەوەی لە پیشەسازییە گەورەكانی هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش هەلی كاری زیاتر دەڕەخسێنێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەپێی ئەم رێككەوتنانە رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا  غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت، ئەوەش كاتێك دەست پێ دەكات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانەی چەمچەماڵ دەست پێ دەكات، كە بڕیارە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027وە دەست پێ بكات.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، رێككەوتنە لەگەڵ كارگەكانی چیمەنتۆی ماس، بازیان، دێڵتا، گاسین، لە سلێمانی و كۆمپانیای  ڤان ستیل لە پارێزگای هەولێر واژوو كراوە.


وشە - رامیار جەواد