هۆكاری گرانبوونی دۆلار ئاشكرابوو و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

:: AM:10:47:26/01/2026 ‌
دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر دەڵێت، خواست و گرژییەكانی ناوچەكە وایكردووە دۆلار گران بێت.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، كەیفی خۆشناو گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

زیاتر گوتی، ئێستە بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 150,100 دینار، هۆكاری گرانبوونەكەشی بۆ خواست لەسەر كڕینی دۆلار زۆرە و ئەو گرژییانەی لە ناوچەكەدا ڕوو دەدەن.

باسی لەوەش كرد، پێشبینی دەكەین بەردەوامیی جووڵەی بازاڕ و زیادبوونی خواست، پێشبینی دەكرێت نرخەكە لە سنووری 150,000 دینار تێپەڕ بكات و نزمبوونەوەی بەهای دینار بەردەوام بێت.


وشە - رامیار جەواد