وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌ست به وردبینیى ته‌واوى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كراوه و دڵنیاییش ده‌دات كه مووچه به ته‌واوى دابین كراوه، بۆیه رۆژى هه‌ینى و شه‌موویش ده‌وامى بانكه‌كان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ى كانوونى دووه‌م، له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مووچه به ته‌واوى دابین كراوه و دابه‌ش ده‌كرێت، بۆیه بانكه‌كان رۆژى هه‌ینى و شه‌موویش ده‌كرێنه‌وه و كارى خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، رێكاریى وردبینى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ده‌ستى پێ كردووه، "له حاڵه‌تى گه‌یشتنى ته‌واوى لیسته‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت و ئه‌و لایه‌نه‌ى كه لیسته‌كان ره‌وانه ناكات، ئه‌وا خۆى له دواكه‌وتنى به‌رپرسیاره".
چه‌ند رۆژێكه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دواكه‌وتووه و رۆژى سێشه‌مى رابردوویش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه كردووه.