هۆكاری هەڵبەز و دابەزینی نرخی زێڕ و زیو چی بوو؟

:: PM:08:17:31/01/2026 ‌

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخەكانی زێڕ و زیو لە بازاڕەكانی دنیا هەڵكشانێكی پێوانەییان بەخۆیەوە بینی، بەوەی مامەڵەكاران لەو بوارە هەفتەیەك لە سایەی نرخێكی شێتانەی ئەو دوو كانزایەیان لە بەرزی بەڕێ كرد، بەر لەوەی لە دوێنێ هەینییەوە نرخەكەیان دابەزێت، بەڵام ئەو هەڵبەز و دابەزینە هۆكاری چی بوو؟

هەڵكشانی نرخی زێڕ و زیو هەڕەمەكی نەبوو، بەڵكو بەهۆی تێكهەڵكێشیی سێ هۆكار بوو، یەكەم/ ناڕوونی سیاسەتەكانی ترەمپ و شەڕە بازرگانییەكانی، هەڕەشەكانی بە سەپاندنی تاریفەی نوێی گومرگی بەسەر ئەوروپا و كەنەدا و چین و دروستبوونی بێمتمانەیی بە سیستمی بازرگانیی دنیایی و ئاڵۆزییەكان لەبارەی گرینلاند و هەڕەشەكان لەوبارەوە، وایان كرد وەبەرهێنەران لە دۆلار هەڵبێن و پەنا بۆ زێڕ ببەن.   

دووەم/ مەترسییە جیۆسیاسییەكان، لەوانە بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئۆكراینا و غەزە و گرتنی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هیتریش، ئەوانە وایان كرد وڵاتان و وەبەرهێنەران پەنا بۆ زیڕ ببەن، سێیەم/ پەنابردنی بانكە ناوەندییەكان، بەتایبەتی چین بەرەو زیادكردنی یەدەگە زیڕەكەی بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار لە تری بلۆككردنی پارەكانی لە وڵاتان بە هاوشێوەی رووسیا، هەر وڵاتان نا، بەڵكو كۆمپانیاكانیش ئەو كارەیان ئەنجام دا.   

رەنگە پرسیار بكرێت بۆچی زیو بە هاوشێوەی زێڕ نرخەكەی هەڵكشا؟، لەوكاتەی نرخی زێڕ 30 بەرز بووەوە، نرخی زیو 60% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆقیەیەكی گەیشتە 120 دۆلار، هۆكارەكەی بۆ دووسەریی سوودی زیو بوو، یەكەم/ بە هاوشێوەی زێڕ پەناگەیەكی ئارامە لەكاتی تەنگژەكان، دووەم/ بەكارهێنانی لە چەند پیشەسازییەك وەك ژیریی دەستكرد و لەوحەكانی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆر و ئۆتۆمبێلی كارەبایی.   

بەڵام لە دوای راپۆرتەكانی باسی كاندیدكردنی كیڤن وۆرشیان بۆ سەرۆكایەتیی یەدەگی فیدراڵیی ئەمەریكی كرد، نرخی زیڕ و زیو بە خێرایی دابەزین، چونكە بازاڕ ترسی لە دانانی كەسێك لەو پۆستە هەبوو بەتەواوەتی ملكەچی ترەمپ بێت بۆ زیادكردنی نرخی سوود كە هەڵاوسانێكی گەورە دروست دەكات، بەڵام وۆرش بەو شێوەیە نییە، بۆیە ئەو كارە بووە هۆی گەڕانەوەی متمانەی بە بازاڕ بە دۆلار و سیاسەتی نەختێنەیی و وەبەرهێنەران سوودیان لەو هەواڵە بینی و قازانجی خۆیان كرد، نرخی زێڕ و زیو دابەزین.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل