تمەن نزمترین نرخی لە مێژوو دا تۆمار كرد

:: AM:09:12:01/02/2026 ‌
بەهای تمەن دابەزی بۆ كەمترین نرخی مێژووی خۆی و ئەمرۆ لە بازاڕەكانی تارانی پایتەختی ئێران بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی 16 ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، لە هەرێمی كوردستانیش گەیشتە 15 ملیۆن.

ئەمرۆ یەكشەم یەكی شویات، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهای تمەن گەیشتووەتە نزمترین نرخی مێژووی و ئەو نرخەی ئێستە هەیە هەرگیز هێندە دانەبەزیوە.

زیاتر گوتی، بەیانی ئەمرۆ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 16 ملیۆن و 500 هەزار تومەن بوو، ئەوەش نرخێكی چاوەڕوان نەكراو بوو.

لەبارەی نرخی تمەن لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، نرخەكەی بەیانی ئەمرۆ لە نێوان 14 ملیۆن و 500 هەزار تومەن بۆ 15 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوە كراوە بەرانبەر هەر 100 دۆلارێك.

ئەوە لە كاتێكە گوشارێكی زۆر لەسەر ئێران هەیە و ئەمەریكا چەند جارێك هەڕەشەی هێرشی سەربازی لەو وڵاتە كردووە.





وشە - رامیار جەواد