لە سلێمانی بەبڕی 110 هەزار دۆلار هاوكاریی نەخۆشخانەی شار كرا

:: AM:11:27:03/02/2026 ‌
لقی سلێمانیی تۆڕی هاوكاریی كۆمەڵایەتی ئاشكرای دەكات، بەبڕی زیاتر لە 110 هەزار دۆلار هاوكاریی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و دەشڵێت، "پشتیوانیكردن لە كەرتی تەندروستی لەم بارودۆخە سەختەی دارایی، یەكێك لە ئەركەكانی ئێمەیە و دەمانەوێ لەم ڕێگەیەوە باری قورسی خەڵكی نەدار سووك بكەین".

لە ڕاگەیەنراوێكدا لقی سلێمانیی تۆڕی هاوكاریی كۆمەڵایەتی ئاشكرای كردووە، "ئەمڕۆ توانیویانە بەبڕی زیاتر لە 110 هەزار دۆلار بە كەرەستەی پزیشكی، هاوكاریی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بكەن".

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەش ڕوون كراوەتەوە، هاوكارییەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكە، ئەویش بڕێكی زۆر كەرەستە و ئامێری پزیشكی كە تایبەت بوون بەنەشتەرگەری ‌و شكاوی لەخۆ گرتبوو.

تۆڕی هاوكاریی كۆمەڵایەتی دووپات دەكاتەوە، "پشتیوانیكردن لە كەرتی تەندروستی لەم بارودۆخە سەختەی دارایی بەشێكی خەڵكی كوردستان، یەكێك لە ئەركەكانی ئێمەیە و دەمانەوێ لەم ڕێگەیەوە باری قورسی خەڵكی نەدار كەمێك سووك بكەین".

ئەوەشی گوتووە، لە شەش ساڵی كاری تۆڕەكەشماندا دەیان جار هاوكاریی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بووین".



وشە - سۆران عەزیز