ستەمێكی نوێی عێراق لە كوردستان بڵاو كرایەوە

:: PM:03:31:03/02/2026 ‌
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راپۆرتێكی تایبەتی لەسەر ئەو بەربەستانەی حكوومەتی فیدراڵ دروستی دەكات بڵاو كردەوە، بەپێی راپۆرتەكە هەرێمی كوردستان، هاوبەشە لە (لە ئەستۆگرتنی تێچووە سیادییەكان)ـی دەوڵەتی فیدراڵ بە ڕێژەی (12.67%)، كە ساڵانە دەكاتە (8.7) ترلیۆن دینار، بەڵام سوودمەند نییە لە (پارە سیادییەكان) بەو ئەندازەیەی كە لێی دەبڕێت.

ئەمرۆ سێشەم سێی شوبات، لە راپۆرتێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، هەرێمی كوردستان، هاوبەشە لە (لە ئەستۆگرتنی تێچووە سیادییەكان)ـی دەوڵەتی فیدراڵ بە ڕێژەی (12.67%)، كە ساڵانە دەكاتە (8.7) ترلیۆن دینار، بەڵام سوودمەند نییە لە (پارە سیادییەكان) بەو ئەندازەیەی كە لێی دەبڕێت.

باس لەوەش كراوە، لە بەرانبەر هەر دۆلارێك كە هەرێم وەك قەرز وەریدەگرێت بۆ پارەداركردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی، بڕی 26 دۆلار دەدات بۆ دانەوەی قەرزەكانی  حكوومەتی فیدراڵ كە زۆربەیان لە دەرەوەی هەرێم خەرج كراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە یاسای بودجەی 2023، پشكی هەرێم پێش دەركردنی خەرجی سیادی 25.2 ترلیۆن دینارە، بەهۆی پێڕەوكردنی میكانیزمی خەرجی فیعلی، عێراق بە گوێرەی خەرجییەكانی خۆی پشكی هەرێم دەنێرێت، بۆیە زۆر لەو پشكە كەمتر نێردراوە.

بەواتایەك سادەتری بكەینەوە، ئەوەی بە خەرجی فیعلی ناو دەبرێت و تەڵەیە، سزادانی بە كۆمەڵە، چونكە هەرێمی كوردستان هیچ پشكێكی خۆی وەرناگرێت و وایكردووە بودجە و مووچەی كوردستان، ببەسترێتەوە بە رێژەی تەواوكردنی پڕۆژەیەك لە بەسرە یان ئەنبار.




وشە - رامیار جەواد