كەمال محەمەد: رێككەوتنی هەناردنی نەوت بۆ ماوەی سێ مانگی تر درێژ كرایەوە

:: PM:01:48:04/02/2026 ‌
رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت لەگەڵ عێراق بۆ ماوەی سێ مانگی تر درێژ كرایەوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان رای گەیاند، ئێستە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل رۆژانە هەناردە دەكرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەم چوارـی شوبات، وەزیری سامانە سروشتییەكان رای گەیاند، رێككەوتنە سێقۆڵییەكەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، بۆ سێ مانگی تر درێژ كراوەتەوە. 

بە گوتەی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت. 

كەمال محەمەد ساڵح، نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی تا ئێستە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دابین نەكراون، لە كاتێكدا بڕیار بوو دابین بكرێت، ئەوە لە كاتێكدا لە چەند مانگی رابردوودا، چەندان جار هێرشی درۆنی و مووشەكی كرایە سەر گێڵگەكانی هەرێمی كوردستان.



وشە - سۆران عەزیز