تا ساڵی 2028 داهاتی مەرزی باشماخ دەگەیەنرێتە 20 ملیار دۆلار

:: AM:09:48:05/02/2026 ‌
لە كۆبوونەوەی هەردوو قایمقامی پێنجوێن و مەریوان، باس لەوە كراوە  ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ تا ساڵی 2028 بگەیەننە 20 ملیار دۆلار.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، عەدنان كاكەڕەش قایمقامی پێنجوێن، لەگەڵ نەژاد جیهانی قایمقامی مەریوان كۆبوونەتەوە و باسیان لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە مەرزی باشماخ، توانای ئەوەی هەیە ببێت بە یەكێك لە ناوەندە سەرەكییەكانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا و دەتوانن بە پلان و بەرنامەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەكە تا ساڵی 2028 بگەیەننە 20 ملیار دۆلار.

هەر لە دانیشتنەكەدا قایمقامەكانی پێنجوێن و مەریوان لەبارەی چۆنیەتیی رێگەگرتن لە بەقاچاخبردنی سووتەمەنی و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی مەرزی، گفتوگۆیان كردووە.



وشە - سۆران عەزیز