وەزارەتی دارایی: 120 ملیار داهاتی ناوخۆمان بۆ عێراق نارد

:: AM:11:28:05/02/2026 ‌
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی كانوونی دووەم، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی شوبات، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی كانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.

باس لەوەش كراوە، بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی كانوونی دووەم، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

ئەوە لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندە داراییەكانی خۆی لە پێشوو و ئێستەیش جێبەجێ كردووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەم یان دووشەم پارەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بێتە ناردن.



وشە - رامیار جەواد