یەك لە بانكە بەشدارەكانی هەژماری من لقی لە ئەمەریكا دەكاتەوە

:: AM:11:38:07/02/2026 ‌
یەكێك لەو بانكانەی لە پڕۆژەی هەژماری منی فەرمانبەران بەشدارە، بڕیارە لە مانگی حوزەیران لقێكی سەرەكی لە ئەمەریكا بكاتەوە، بەمەیش هاووڵاتییان دەتوانن سوودی لێ‌ وەربگرن.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی شوبات، بڕیارە لە مانگی چواری ئەمساڵ بانكی بازرگانیی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی زۆر لە بازرگانان و هاووڵاتییان، چەند لقێكی نوێ‌ بكاتەوە.

سەرچاوەیەك لەو بانكە بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێمە لە خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوام دەبین، لە هەمان كاتدا خزمەتگوزارییەكانمان بە نێودەوڵەتی دەكەین.

باسی لەوەش كرد، پلانێكیان داناوە بۆ زیادكردنی لقەكانیان، بەنیازن لە پێنج ساڵی داهاتوودا لقەكانیان بگەیەننە 70 لق لە سەرانسەری عێراق.

روونی كردەوە، ئێستە بانكەكەیان كار دەكات بۆ كردنەوەی لقی نوێ لە سعوودیە، ئیمارات و ئەمەریكا و وەك هەنگاوی یەكەم، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لقی بانكەكە لە سعوودیە دەكرێتەوە، بەنیازیشن لقی تریش لە ئینگلتەرا و بەرازیل بكەنەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو بانكە یەكێكە لە بەشدارانی پڕۆژەی هەژماری من و خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتییان و مووچەخۆران دەكات.



وشە - رامیار جەواد