ئه‌مڕۆ كاسبكاران و خاوهنكاران له شاره‌كانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی داخستنی دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانیان كردووه و ئاماده‌نین دووكانه‌كانیان به ڕووی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی و مانگرتنه دژی زیادكردنی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی گومرگی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی
عێراقه‌وه، دووكانداران و خاوهنكاران به ته‌واوی نیگه‌رانن و ئه‌و بڕه زۆره‌ی زیادكردنی باجی گومرگی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات هاووڵاتییانیش به ته‌واوی نیگه‌رانن، چونكه زیادكردنی باجی گومرگی واته زیادبوونی نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان له بازاڕ، كه ئه‌مه‌یش باری سه‌رشانی هاووڵاتییان قورس‌تر ده‌كات.
كۆمه‌ڵه بازرگانانی عێراق دوێنێ شه‌موو داوای له‌سه‌رجه‌م خاوهنكاران كرد، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانیان به داخراوی بهێڵنه‌وه و نه‌چنه سه‌ر كار، تا فشار ه‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن، هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه كه ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دات ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی متمانه له نێوان بازاڕ و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته، هاوكات نه‌خوێندنه‌وه‌ی حكوومه‌ته بۆ دۆخی خه‌ڵك و قورستركردنی باری سه‌رشانیانه.
له‌م دواییانه عێراق بڕیاری به‌هێزكردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی دا، به‌وهۆیه‌وه بڕی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵای بیانی كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن به ته‌واوی زیادكرد، پلانه‌كه‌یش به‌مجۆره له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌م داهات زیاد بكرێ و هه‌میش پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆیی بكرێ، به‌ڵام زیادكردنی باج به بڕێكی زۆر نیگه‌رانی زۆری سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكارانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ له به‌غدا و شاره‌كانی تریش بازاڕه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه.