دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه ته‌نگژه‌ی كه‌می به‌نزین و گرانبوونی نرخی به‌نزین له عێراق سه‌رهه‌ڵده‌دات، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ئاشكرای كرد، ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه و یه‌ده‌گێكی زۆری به‌نزین هه‌یه و ڕۆژانه‌یش 30 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
عه‌بدولساحب به‌زون ئه‌لحه‌سناوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی
نه‌وت ڕای گه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێنه‌وه و باس له بوونی ته‌نگژه‌ی به‌نزین له عێراق ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه هیچ ته‌نگژه و كه‌مییه‌كی به‌نزین بوونی نییه و نابێت و دۆخه‌كه وه‌ك پێشتر زۆر ئاساییه.
زیاتر گوتی، ئێسته له كۆگه‌كان بڕی 135 ملیۆن لیتر به‌نزین بوونی هه‌یه و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌یش ده‌گاته 30 ملیۆن لیتر و ڕێژه‌ی به‌كاربردنی ڕۆژانه‌ی به‌نزینیش له ته‌واوی عێراق كه‌مێك به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 33.5 ملیۆن لیتر به‌نزین ه ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی پشوو و زۆری جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و ده‌رچوونی هاووڵاتییان بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری دروست نه‌كردووه و به‌نزین به به‌رده‌وامی به نرخێكی گونجاو دابه‌ش ده‌كرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه له ڕۆانی داهاتوو یه‌كه‌ی ئێف سی سی له به‌سڕه ده‌كه‌وێته كار و ڕۆژانه بڕی چوار ملیۆن لیتر به‌نزین به ئۆكتانێكی زۆر به‌رز به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌مشێوه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاتر ده‌بێ له بڕی به‌كاربردن.