وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رشێتانه پاره‌یه‌كی زۆر و زه‌به‌لاح ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی تاران له كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن گه‌یشتووه به لووتكه و له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستاندن، تره‌مپ هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
سكۆت بیسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، جموجۆڵی سه‌ركرده‌كانی ئێران ئاماژه‌یه‌كی باشه، به‌وه‌ی كه ده‌ریده‌خات كۆتایی ڕێژێمی ئیسلامی نزیكبووه‌ته‌وه، چونكه سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و وڵاته ئێسته به په‌له و به بڕی زۆره‌وه پاره حه‌واله‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه مشكه‌كان له نێو كه‌شتییه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی كه داهاتوویان به‌ره‌و كۆتایی دێت، بۆیه كار ده‌كه‌ن، تا ئه‌و سامانه‌ی كۆیان كردووه‌ته‌وه، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌شتی جه‌نگی و سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات له مه‌سقه‌ت ئه‌نجام درا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان به بنبه‌ست بگه‌ن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا بژاره‌یه‌كی تری بۆ نامێنێته‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.