یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری دا پاڵپشتییەكی دارایی بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ لە پای یارمەتیدانی گیراوانی داعش، پێشكەش بە حكوومەتی عێراق بكات. هاوكارییەكە بۆ ماوەی 18 مانگ بەردەوام دەبێت.
یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری دا مانگانە پاڵپشتییەكی دارایی بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ بداتە عێراق، ئامانجی سەرەكییەكەی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی شیاندنەوەی ئەو كەسانەیە كە لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، تا لەو ڕێگەیەوە سەقامگیری و دۆخی كۆمەڵایەتی لەو شوێنانە پتەو بكرێت كە پێشتر بەهۆی شەڕ و ئاوارەبوونەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP)، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی پڕۆژەكە دەكات، كە تێیدا كار دەكرێت بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو و زەوینەسازی بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی خێزانە عێراقییەكان لە كەمپی هۆلەوە بۆ ناو كۆمەڵگە و ژیانی ئاساییان.