ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

:: AM:09:56:10/02/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری رای دەگەیەنێت، سەرجەم رێكارەكانی ناردنی مووچە تەواو بوونە و چاوەڕوانی هاتنی مووچەین.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونەكانی تیمەكانی وەزارەتمان بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، رێكارەكان تەواو كران.

ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئێستە سەرجەم ڕێكارە ئیداری و ژمێریارییەكان لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ تەواو كراون، چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەكەین بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین.




وشە - رامیار جەواد