عەلی ئەلعەلاق: نرخی دۆلار وەك خۆیەتی و ناگۆڕێت

:: PM:01:38:10/02/2026 ‌
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رای دەگەیەنێت، نرخی دۆلار وەك خۆیەتی و گران نەكراوە، ئەوەی هەیە ئیشی چەند بازرگانێكە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی شوبات، عەلی ئەلعەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بانكی ناوەندی پارەیەكی زۆری دۆلاری بیانیی وەك یەدەگ هەیە.

باسی لەوەش كرد، نرخی دۆلار گران نەكراوە و ئەوەشی هەیە كاری چەند بازرگانێكە، دەیانەوێ داخلی ناو سیستمی بانكی نەبن بۆ ئەوەی لەو نێوانەدا قازانج بكەن.

زیاتر گوتی، ئێمە هیچ دۆلارێك بۆ بازرگانیی نافەرمی دابین ناكەین و دەبێت هەموو مامەڵەیەك لە چوارچێوەی یاسا بێت، كاری ئێمەش ئەوەیە وردبینی دەكەین و دۆلاری پێویست دابین دەكەین.

ئاماژە بەوەش دەكات، داوا لە بازرگانان دەكەم رێگەی یاسای بگرنەبەر بۆ ئەوەی دۆلاریان دەست بكەوێت، چونكە نرخ لەلای ئێمە جێگیرە و فەرمییە و هیچ بەرزبوونەوەیەكمان بەرانبەر دینار نەكردووە.
 



وشە - رامیار جەواد