وەزارەتی دارایی بۆ سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان: بەخێرایی لیستی مووچە ئامادە بكەن

:: PM:12:17:11/02/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی فەرمانگە و وەزارەتەكان دەكاتەوە، بەخێرایی دەست بكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەكی بۆ گشت یەكە ژمێریارییەكان ناردووە.

لە ناوەڕۆكی ئاگادارییەكەدا هاتووە، پێویستە لە زووترین كاتدا خشتەی مووچەی مانگی شوبات ئاراستەی گەنجینە بكەن.

لە ناوەڕۆكی ئاگادارییەكی هۆشداریشی تێدایە بۆ یەكە ژمێریارییەكان و دەڵێت، "تكایە ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن بۆ ئەوەی كارەكان دوا نەكەون".

ئەمە لە كاتێكدایە لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادەكردنی دواكەوت و كاتی دابەشكردنیشی 10 رۆژ دواكەوت، بۆیە ئێستە بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا بكرێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرا و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی كرا، بۆ ئەوەی وەك مانگی یەك دوا نەكەوێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لیستی مووچەی شوباتی كردووە.





وشە - رامیار جەواد